چەسپاندنی ناونیشانی ماستەری قوتابیانی کۆلێژەکەمان بەڕێوە دەچێت
رۆژانی چوارشەمە و پێنج شەمە و شەمە ٣٠-٣١ /١٠-٢/ ١١/ ٢٠٢٤
پ.ی.د أحمد احمد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان بە یاوەری ئەنجوومەنی کۆلێژ سەردانی هۆڵەکانی سیمیناری چەسپاندنی ناونیشانی ماستەری قوتابیانی کۆلێژەکەمان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ تەواو قوتابیانی خواست کە لە لایەن لێژنەی زانستی کۆلێژ و خوێندنی باڵای کۆلێژەکەمان سەرپەرشتی دەکران.
راگری کۆلێژ پ.ی.د أحمد کۆچەر هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەم قوتابیانە خواست کەوا ئەمڕۆ چەسپاندنی ناونیشانیان بۆ ئەنجامدرا کە ژمارەیان 30 قوتابیە و لە لایەن 30 لیژنەوە جیاواز جیاواز چەسپاندنیان بۆکرا . راگری کۆلێژ سوپاسی سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی چەسپاندن ناونیشانی قوتابیان کرد کە لەم زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق وەك
١- زانکۆی موصل هەردوو کۆلیژی (پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشییەکان + پەروەردەی بنیات)
٢- زانکۆی الکوفە
٣- زانکۆی کۆیە
٤- زانکۆی المثنی
٥- زانکۆی دهوک
٦- زانکۆی مستنصریە
٧- زانکۆی بابل
٨- زانکۆی زاخۆ)
هاتبوون سەرپەرشتیان ئەم پرۆسەیان دەکرد
راگری کۆلێژ پ.ی.د أحمد کۆچەر لە کۆتایی قسەکانی هیوا ئەوەی خواست ئەم قوتابیانە لە هەنگاوەکانی داهاتوویان سەرکەوتوو بن و سوودبەخش بن .
ڕاگەیاندنی کۆلێژ…