یەکەم کۆبوونەوەی سەرۆكی دەستەی گۆڤار و سكرتێری دەستەی گۆڤار ئەنجام درا
ئەمڕۆ سێ شەممە 12/11/2024 كاتژمێر 9.30 بەیانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی دەستەی گۆڤار و سكرتێری دەستەی گۆڤار و ئەنجومەنی كۆلیژ و ئامادەبوونی مامۆستایانی پەیوەندیدار یەكەم كۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام درا سەبارەت بە گۆڤاری زانستە مرۆڤایەتیەكانی (پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكان) ئەم گۆڤارە یەكەم گۆڤارە لەپسپۆری وەرزشی لە هەرێمی كوردستان كە ئەمەش هەنگاوێكی زانستی گرنگە بۆ زیاتر بایەخ دان و بەرەوپێش بردنی توێژینەوە زانستیە وەرزشیەكان و پاڵپشتێكی باشی توێژەرانی بواری وەرزشە بۆ دەرخستنی توانا و بەهرە و لێهاتوویییان ، هەر لەم كۆبوونەوە گفتوگۆ لە هەنگاوە سەرەتاییەكانی دەست پێكردنی كارەكانی ئەم گۆڤارە كراو بەڕێز (پ.د.حسین سعدی هیرانی) یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ لە هەمان كاتیش سەرۆكی دەستەی گۆڤارەكەیە تەواوی پاڵپشتی زانكۆی ئاماژە پێدا و هەرچی زووە ژمارە (0)ی گۆڤارەكە دەربچێت و تا دەست بكرێ بە گرتنەبەری هەنگاوەكانی تر بۆ ئەوەی ڕەوڕەوەی زانستی كردەیی ئەم گۆڤارە دەست پێ بكات ڕا و سەرنج و پێشنیازەكان ئاڵوگۆڕكران و بەڵێنی جێبەجێ كردنیان بۆ درا.
لە کۆتاییدا (پ.ی.د أحمد کۆچەر )دەستخۆشی لە ستافی ئەم گۆڤارە کرد و هیوای ئەوەی خواست ئەم هەنگاوە ببێتە پاڵنەرێکی زۆر باش بۆ وەرزش، بە تایبەتی کە یەکەم گۆڤارە لە پسپۆڕی وەرزش و گرنگی بە توێژینەوە وەرزشیەکان دەدات بە شێوەیەکی زانستی.
راگەیاندنی کۆلێژ …..