ئاماده‌كارییه‌كانی لێژنه‌ی باڵای ئاهه‌نگی ده‌رچوون به‌رده‌وامی هه‌یه.
زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر ئامادەکاریی دەکات بۆ بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی 41 ەمین خولی دەرچووان.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕێککەوتی 11 ی ئەیلوولی ۲٠۲۲ بەسەرپەرشتی پ.د.حوسێن سەعدی، راگری کۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و سەرۆکی لێژنەی باڵای ئاهەنگی دەرچووان و بە ئامادەبوونی ئەندامانی لیژنە سه‌ردانێكی مه‌یدانیان بۆ یاریگای شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری ئه‌نجامدا و له نزیكه‌وه گفتوگۆ بۆ چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگ و پێشوازیكردن له میوانان و ده‌رچووان كرا.
لە میانی سه‌ردانه‌كه گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەسەر چەند پرسێکی تایبەت بە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئاهەنگەکە و ئامادەکاری بۆ سەرخستنی رێوڕەسەمەکە کرا ، هاوکات بڕیاردار له نزیكترین كات ده‌ست به كاركردن و ئاماده‌كاری بكرێت.
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.