ئاڵوگۆڕی پۆست

ئەمڕۆ دووشەممە 27-11-2023 بە ئامادەبوونی هەر یەک لە راگری کۆلێژ ( پ.ی.د احمد کۆچەر) و یاریدەدەری راگری کۆلێژ (پ.ی.د قهار علی احمد) و سەرۆکی لقی یارییەتیمیەکان (پ.ی.د.بسيم عيسى يونس ) وە بەشێک لە مامۆستایانی کۆلێژ ئاڵوگۆڕ لە چەند پۆستێکی کارگێری ئەنجام درا.
سوپاس و پێزانین لە لایەن راگری کۆلێژەوە ئاڕاستەی هەر یەکە لە (م. علی سلێمان سلیم) لێپرسراوی یەکەی وەرزشی کۆلێژ و ( م. دارا فاروق عثمان ) لێپرسراوی یەکەی تۆماری کۆلێژ و ( م.عمر اکرم سلیم ) بڕیاردەری لقی یارییە تیمیەکان کرا و بە هۆی وەرگرتنیان لە خوێندنی دکتۆرا کۆتایی بە ئەرکەکەیان لە کۆلێژ هات.
لە شوێنی ئەوان هەر یەک لە ( د. دريد زەکی عبداللطيف ) لێپرسراوی یەکەی وەرزشی کۆلێژ و ( م.ی. کاروان حمە سعيد حمەشريف ) وەک لێپرسراوی یەکەی تۆماری کۆلێژ دەست بەکاربوون.
لە کۆتایی مەڕاسیمەکەش راگری کۆلێژ هیوای سەرکەوتنی بۆ مامۆستایان خواست لە ئەرکە تازەکەیان لە پێناو خزمەتکردنی مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژ
راگەیاندنی کۆلێژ …..