ئەستێرەیەکی پێشووی کوردستان سەردانی راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەکات

ئەستێرەیەکی پێشووی کوردستان سەردانی راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 20-2-2024 ئەستێرەی پێشووی کوردستان و یاریزانی پێشووی یانەی هەولێر نەریمان محمد کە ئێستا لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێیە و بە سەردان گەڕاوەتەوە سەردانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی کرد و لە لایەن پ.ی.د. احمد کۆچەر پێشوازی لێکرا
لە دیدارەکەدا دوای پیرۆزبایی کردن لە راگری کۆلیژەکەمان ئەستێرەی پێشووی کوردستان و عێراق نەریمان محمد باسی لە وەرزشی کوردستان و یاریی کردنی خۆی لە یانەی وەرزشی هەولێر و یانەکانی تر عێراقی کرد و کۆمەڵێک یادگاری ئەوکاتەی باسکرد، لە بەرانبەردا پ.ی.د.احمد کۆچەر بە ئامادەبوونی بەشێک لە مامۆستایان خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی کردنی بەڕێزیان دەربڕی بۆ کۆلێژ و باسی کاریگەری ئەو ئەستێرەیە کرد لەسەر وەرزشی کوردستان و هیوای ئەوەی بۆ خواست هەمیشە سەرکەوتوو بێت .
راگەیاندنی کۆلێژ …..