بڕوانامەی رێزلێنانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە پرۆسەی دڵنیای جۆری دەبەخشرێتە مامۆستایان

بڕوانامەی رێزلێنانی سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە پرۆسەی دڵنیای جۆری دەبەخشرێتە مامۆستایان
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29 ی شوبات بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و ئەنجومەنی کۆلێژ و بەرپرسی دڵنیایی جۆری بڕوانامەی رێزلێنانی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بڕوانامە راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەسەر ئەو مامۆستایانەی توانیویانە پلەی شایستە لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری ( فیدباکی قوتابییان، زانستخوازی بەردەوام و هەگبەی مامۆستا ) وەک مامۆستایەکی نموونەیی و سەرکەوتوو بۆ ساڵی ئەکادیمی 2022-2023 بە دەستبهێنێت.
راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان پ.ی.د.احمد کۆچەر پیرۆزبایی لە سەرجەم مامۆستایان کردوو هیوای ئەوەی بۆ خواستن هەمیشە سەرکەوتوو بن لە تەواوی بوارەکانه ژیانیان و سەرکەوتوو بن لە گەیاندنی ئەو زانستەی لایانە و ببنە نموونەیی سەرکەوتوو بۆ سەرجەم مامۆستایان.
راگەیاندنی کۆلێژ……