بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان راگری کۆلێژ پیرۆزبایی خۆی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان دەکات

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان راگری کۆلێژ پیرۆزبایی خۆی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی ئادار راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد کۆچەر بە یاوەری ئەنجومەنی کۆلێژ ژوورەکانی راگرایەتی بەسەرکردەوە و سەردانی مامۆستایان وفەرمانبەرانی ئافرەتی کۆلێژەکەمانی کرد و پیرۆزبایی ئەم یادەی لێکردن.
پ.ی.د احمد کۆچەر دوای دابەشکردنی گوڵ و پیرۆزبایی ئەم یادە،دووپاتیکردەوە کەوا ئافرەتان لە کۆمەڵگەکەمان هەوێنی سەرکەوتن و پێشکەوتنن، بە هۆی ئەوەی لە وڵاتەکەمان ئافرەتان هاوشێوەی پیاوان لە بوارەکانی ژیان بەشدارن، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ تەواوی ئافرەتانی کۆلێژەکەمان و کوردستان و جیهان خواست.
راگەیاندنی کۆلێژ