بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان راگری کۆلێژ پیرۆزبایی خۆی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان دەکات

بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان راگری کۆلێژ پیرۆزبایی خۆی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژەکەمان دەکات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7ی ئادار راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد کۆچەر بە یاوەری یاریدەدەری کۆلێژ پ.ی.د قهار علی ژوورەکانی راگرایەتی بەسەرکردەوە و سەردانی مامۆستایان و فەرمانبەرانی ئافرەتی کۆلێژەکەمانی کرد و پیرۆزبایی ئەم یادەی لێکردن.
پ.ی.د احمد کۆچەر دوای دابەشکردنی گوڵ و پیرۆزبایی ئەم یادە، دووپاتیکردەوە کەوا ئافرەتان لە کۆمەڵگەکەمان هەوێنی سەرکەوتن و پێشکەوتنن، بە هۆی ئەوەی لە وڵاتەکەمان ئافرەتان هاوشێوەی پیاوان لە بوارەکانی ژیان بەشدارن، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ تەواوی ئافرەتانی کۆلێژەکەمان و کوردستان و جیهان خواست.
راگەیاندنی کۆلێژ