خولێکی راهێنانی پزیشکی وەرزشی و چارەسەرکردن بە سەرکەوتوویی لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ئەنجام دەدرێت

خولێکی راهێنانی پزیشکی وەرزشی و چارەسەرکردن بە سەرکەوتوویی لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ئەنجام دەدرێت
ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی 10-2-2024 لە هۆڵی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی سەڵاحەدین لە شاری هەولێر بە هاوئاهەنگی نێوان کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ـ زانکۆی سەڵاحەددین و زانکۆی ڤیکتۆریا- لەندەن بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولێکی نێودەوڵەتی راهێنانی پزیشکی وەرزشی و چارەسەرکردن هات.
لە خولەکە کە بە سەرپەرشتی ( پ.د. ویسام شێخلی) پسپۆر لە بواری پزیشکی وەرزشی لە زانکۆی ڤیکتۆریا – لەندەن بەڕێوەدەچوو، مامۆستایانی زانکۆکەمان هەڵسان بە ڕێکخستنی تەواوی خولەکە کە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوامبوو لە رۆژی هەینی دەستیپێکردوو و شەممە بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە خولەکە هات.
خولەکە خولێکی نێودەوڵەتی بوو دەربارەی پزیشکی وەرزشی و چارەسەر و چاکسازی بوو، هەر یەکە لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان ( ا.م.داواز حمه نوري، ا.م.د بژار علي جوكل ،ا.م.د هيوا محمد اسماعيل، ا.م.د منهل نبيل بويا، ا.م.د رضوان حميد جميل) جگە لە بەشداریکردنیان لە خولەکە ڕێکخستنی تەواوی خولەکەیان کرد، لەگەڵ بەشداریکردنی چەندین مامۆستای هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق لە خولەکە، لە کۆتایی خولەکەش لە لایەن راگری کۆلێژ ( پ.ی.د احمد کۆچەر ) درعی زانکۆی سەلاحەدینی پێشکەشی مامۆستای وانەبێژ کرد و دواتر بڕوانامەی بەشداربوون بەسەر بەشداربووانی خولەکە دابەشکرد.
لە کۆتاییدا راگری کۆلێژ( پ.ی.د احمد کۆچەر ) بە ناوی راگرایەتی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان پیرۆزبایی لە بەشداربوانی خولەکە کردوو وە سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی رێکخەر و ستافی بەرێوەبردنی خولەکە کرد، کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە خولەکەیان کۆتایی پێ هێنا .
راگەیاندنی کۆلێژ….