خولێ فێرکاریی مەلەوانی

لە کۆلێژی پەروردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان کۆتایی بە خولێکی فێرکاریی مەلەوانی دێت
ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تەمووز لە هۆڵی مەلەوانی کۆلێژەکەمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات بە خولی فێرکاری بۆ فێرخوازانی هەردوو ڕەگەزی کچان و کوڕان لە ئاستی سەرووی 10 ساڵان.
راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د أحمد کۆچەر بە ناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان دەستخۆشی و سوپاس و پێزانینی خۆی ئاڕاستەی دکتۆر و مامۆستایان کرد کە بە سەرکەوتووانە توانیان خولەکە بەڕێوە ببەن.
شایەنی ئاماژە پێکردنە رۆژی دووشەممە 15ی تەمووز خولی دووەمی مەلەوانی دەست پێدەکات.
راگەیاندنی کۆلێژ…………