خێوەتگای دێدەوانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم

لەژێر چاودێری سەرۆکی زانکۆ بەرێز(پ.ی.د کامران یونس) وە بە سەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د أحمد کۆچەر)، خێوەتگەی دێدەوانی قوتابیانی قۆناغی یەکەم بەرێوەچوو، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان بەرێز (پ.د فرهاد علي) وەک نوێنەری سەرۆکی زانکۆ لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو :
سەرەتا بە مەراسیمی بەرزکردنەوەی ئالا و رۆیشتن و سلاوکردن، دواتر ووتاری ڕاگری کۆلێژ کە باسی لە هاوکاری و پاڵپشتی سەرۆکایەتی زانکۆی کرد و بە پێویستی زانی بۆ سالانی داهاتوو بەهەمان شێوەی جاران بۆ ماوەی چەند رۆژێک ئەم مەراسیمە ئەنجام بدرێت، دواتر ووتاری نوێنەری سەرۆکی زانکۆ کە باسی لە گرنگی خێوەتگەی دێدەوانی و مانای دروشمی دێدەوانی و کاریگەری لەسەر کەسایەتی قوتابیان کرد.
سەبارەت بەچالاکیەکانی خێوەتگا سەرەتا بە پێشکەشکردنی قەڵغانی سوپاس و پێزانین بە نوێنەری سەرۆکی زانکۆ و هەردوو وانەبێژ خێوەتگا بەرێزان (پ.د سعدالله عباس) و(د.بڵند نجاة) وە سەربازی وونی کۆلێژ بەرێز (کاوە قادر) دواتر بە مەراسیمی ئاگر کردنەوە و دواتر کردنەوەی پێشانگا و دواتر بەئاهەنگێکی خنجیلانە کە لەلایەن مامۆستای کۆلێژەکەمان (پ.ی.د هیوا محمد) کۆتایی بە مەراسیمەکە هات.
شایەنی باسە خێوەتگاکە بە فەرماندەیی (پ.ی.د نیگار خالد نجم الدین) وە لێژنەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژ سەرپەرشتی کرا.

ڕاگەیاندنی کۆلێژ…