دەستاودەست کردنی پۆستی ڕاگرایەتی کۆلێژ

لەمەراسیمێکی شایەستەدا بەئامادەبوونی سەرۆکی زانکۆ بەرێز (پ.ی.د کامران یونس) وە یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بەرێز (پ.د مصطفی عطار) ، پۆستی ڕاگرایەتی کۆلێژ لە بەرێز (پ.د حسین سعدي أبراهیم) بەخشرایە بەرێز (پ.ی.د أحمد کۆچەر) ، هەرلەمەراسیمەکەدا ڕاگری کۆلێژ جەختی کردە سەر ئەو کاروچالاکییانەی کەلەماوەی (٦) ساڵی ڕاگرایەتی ئەنجامی داوە بەپاڵپشتی سەرۆکی زانکۆ ، وە سەرۆکی زانکۆ دەستخۆشی لە لەستافی ڕاگرایەتی و کاروچالاکییەکانی ماوەی ڕابردووی کرد کە جێگای شانازی زانکۆیە وە لە کۆتایی مەراسیمەکەدا پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ ڕاگری سپێردراوی کۆلێژ کرد وە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.
بەناوی سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ پیرۆزبایی لە بەرێز (پ.ی.د أحمد کۆچەر ) دەکەین و هیوادارین سەرکەوتوو بێت لە پۆستەکەی ، وە دەست خۆشی لە بەرێز ( پ.د حسین سعدي ابراهیم) دەکەین کەلەماوەی (٦) ساڵی ڕابردوو توانی کۆلێژەکەمان لەسەر ئاستی زانکۆ بە کارو کاروچالاکییەکانی بدرەوشێنێتەوە.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.