دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر سەردانی راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەکەن

دەستەی هاندەرانی یانەی هەولێر سەردانی راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان دەکەن
ئەمڕۆ سێشەممە 27-2-2024 دەستەی هاندەرانی یانەی وەرزشی هەولێر سەردانی پ.ی.د.احمد کۆچەر راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانیان کرد بە مەبەستی هەواڵ پرسین و پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی وەک راگری کۆلێژ
لە دیدارەکە باس لە بارودۆخی ئێستای یانەکە کرا و پ.ی.د. احمد کۆچەر پاڵپشتی و هاوکاری خۆی بۆ یانەی دایک یانەی هەولێر و دەستەی هاندەرانی دووپاتکردەوە.
راگەیاندنی کۆلێژ….