راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان سەردانی لێژنەی نوێنەرانی قوتابیان دەکات

راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان سەردانی لێژنەی نوێنەرانی قوتابیان دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 20-2-2024 راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد کۆچەر بە یاوەری یاریدەدەری راگری کۆلێژ و سەرۆکی هەردوو لقەکان و قوتابیانی خوێندنی باڵا و ماستەر سەردانی لێژنەی نوێنەرانی قوتابیانی کۆلێژەکەمانی کرد.
لە سەردانەکە پ.ی.د احمد کۆچەر بە ناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ پیرۆزبایی 71یمن ساڵیادی دامەزراندنی لێ کردن و هیوای ئەوەی خواست هاوئاهەنگی هەبێت لە نێوانیان بە مەبەستی خزمەتکردنی قوتابیانی خۆشەویست.
راگەیاندنی کۆلێژ……