راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە یاوەری ئەنجومەنی کۆلێژ سەردانی بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر دەکات

راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە یاوەری ئەنجومەنی کۆلێژ سەردانی بەڕێوەبەری وەرزشی هەولێر دەکات
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی تشرینی یه‌كه‌م راگری کۆلێژ ( پ.ی.د أحمد کۆچەر) بە یاوەری ئەنجومەنی کۆلێژ سەردانی یاریزانی دێرینی و پاڵەوانی بەرزکردنەوەی قورسایی شاری هەولێر و عێراق و ئاسیا و بەرێوەبەری وەرزشی هەولێر بەڕێز (تاهیر سابیر خۆشناو)یان کرد، دوای گەڕانەوەی لە وڵاتی تورکیا و ئەنجامدانی نەشتەرگەری.
راگری کۆلێژ بە ناوی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێژ هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست بۆ ئەوەی بە زووترین کات بگەڕێتەوە بۆ خزمەتکردنی وەرزشوانانی شاری هەولێر
راگەیاندنی کۆلێژ….