راگری کۆلێژەکەمان پیرۆزبایی لە قوتابیانی قۆناغی یەکەم دەکات
ئەمڕۆ یەکشەممە 8-12-2024 پ.ی.د أحمد کۆچەر بە یاوەری ئەنجوومەنی کۆلێژ لەگەڵ قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان کۆ بوونەوە بە مەبەستی پیرۆزبایی و ئاشناکردنیان بە خوێندن لە کۆلێژەکەمان.
راگری کۆلێژ لە پەیامێکیدا بۆ قوتابیان دوای پیرۆزبایی کردن لێیان بە بۆنەی وەرگیرانیان لە کۆلێژی پەروردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە سەرجەم قۆناغەکانی خوێندنیان لە کۆلێژ.
دواتر شیرینی بەسەر قوتابیانی قۆناغی یەکەمی کۆلێژەکەمان دابەشکرا، کە لە لایەن لێژنەی نوێنەرایەتی قوتابیانی کۆلێژەکەمان ئەم مەڕاسیمە رێکخرابوو.
راگەیاندنی کۆلێژ……