راگری کۆلێژ پرسە و سەرەخۆشی لە دوو مامۆستای کۆلێژەکەمان دەکات

راگری کۆلێژ پرسە و سەرەخۆشی لە دوو مامۆستای کۆلێژەکەمان دەکات
بە داخ و بەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی شەهیدبوونی ( پێشرەو مەجید اغا دزەیی)یمان پێ گەیشت لەو هێرشە ترسنۆکانەی کرایە سەر شاری هەولێر، کە دەکاتە برای هەردوو مامۆستای کۆلێژەکەمان دکتۆر عبدالله مەجید و دکتۆر عمر مەجید بۆ ئەم کارەساتە جەرگبڕە راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد کۆچەر بە ناوی ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی هەردوو مامۆستای کۆلێژەکەمان دەکات و داوا لە خودای گەورە دەکات روحی شەهیدان ئارام بکات و سەبووری کەس و کارەکەی بدات.
إنا لله و إنا إليه راجعون
راگەیاندنی کۆلێژ