ريزلێنانی سەرۆکی زانکۆ بۆ مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری

ريزلێنانی سەرۆکی زانکۆ بۆ مامۆستایانی سەرکەوتوو لە پرۆسەی دڵنیایی جۆری
لەمەراسیمێکدا لەهۆلی دکتۆر (ثائر عبدالآحد) بە ئامادەبوونی بەرێزان (پ.د نبیل عادل فخری) بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆی سەلاحەدین، (پ.د حسین سعدی آبراهیم) ڕاگری کۆلێژ ، خەلاتی رێزلێنانی سەرۆکی زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ بەخشرایە ئەو مامۆستایانەی کە لە پرۆسەکەدا نمرەی شایستەیان بەدەستهێناوە، لە مەراسیمەکەدا هەریەک لە بەرێزان بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ و ڕاگری کۆلێژ دەستخۆشیان لە بەرپرسی هۆبەی دڵنیایی جۆری کۆلێژ (پ.ی.د منهل نبیل بویا) و ئەندامەکانی کرد وە ماندووبونیان بەبەرز نرخاند، لەکۆتاییدا بەرێزیان هیوایان خواست بۆ ساڵی ئەکادیمی نوێ زۆرترین مامۆستای کۆلێژەکەمان بتوانن لەو پرۆسەیە سەرکەوتوو بن.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.