رۆژی ئاڵا لە کۆلێژەکەمان بەرز ڕاگیرا
ڕۆژی ئاڵا لە هەموو کوردستانیانی ئازیز پیرۆزبێت
ئەمڕۆ سێشەممە 17-12-2024 لە ئامادەبوونی راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د أحمد کۆچەر و ئەنجوومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکەمان مەڕاسیمی بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵا بە بەرز کردنەوەی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەڕێوەچوو
راگری کۆلێژەکەمان دوای پیرۆزبایی کردنی ئەم رۆژە پیرۆزە بە گرنگیەوە باسی لەم رۆژە کرد و باسی لەوە کرد کە دەبێت بەردەوام ئەم رۆژە بەرز راگرین بۆ ئەوەی ڕەگی نیشتیمان پەروەری لە نێو روحی نەوەکانی دوای خۆمان جێگیر تە بکەین، چونکە ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگری و قوربانیدانی گەلی کوردستانە.
راگەیاندنی کۆلێژ….