سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری به‌شداریان له ڕاگه‌یاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان كرد.
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه ڕێككه‌وتی 14 ی 11 ی 2022 له هۆڵی مامۆستا سعد عه‌بدوڵلا، پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر و شاندێكی یاوه‌ری كه پێكهاتبوون له پ.د.مسته‌فا صابر عه‌تار یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و د.نه‌ژاد ئه‌حمه‌د ڕاگری كۆلێژی ئه‌ندازیاری و به‌شێك له به‌ڕێوه‌به‌ره‌كانی سه‌رۆكایه‌تی و زانكۆ و مامۆستایان به‌شداریان له ڕاگه‌یاندنی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان كرد.
له په‌راوێزی ڕاگه‌یاندنی ئنستیتیوتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پاڵپشتی له‌م ئینستیتیوتیه ده‌كه‌ین و كارده‌كه‌ین بۆ سه‌رخستنی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رۆكی زانكۆی ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هانی قوتابییه‌كانمان ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بیرۆكه و پڕۆژه‌ی داهێنه‌رانه ئاڕاسته‌ی ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان بكه‌ن.
ئینستیتیوتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان زاده‌ی هزری ڕێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه بۆ هاندانی هاوڵاتیان، به تایبه‌تیش گه‌نجانی كورددستان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكیان هه‌بیت تا به‌دوای خه‌ونه‌كانیاندا بچن و كار و بازرگانی تایبه‌ت به خۆیان دابمه‌زرێنن و بیر له داهاتوویه‌كی باشتر بكه‌نه‌وه.
ئینستیتیۆتی داهێنان و نوێگه‌ری كوردستان ئه‌و شوێنه‌یه كه توێژینه‌وه و تازه‌گه‌ری و كارسازی به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و گه‌شه ده‌كه‌ن، ئه‌م ئینستیتیۆته پالپشتی ئه‌و بیرۆكه و كۆمپانیانه ده‌كات، كه نیازی داهێنانیان هه‌یه و بیر له به‌گه‌ر خستنی ته‌كنه‌لۆجیایه‌كی نوێ ده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئابووریه‌كی پایه‌دار و گه‌شه‌سه‌ندوو له كوردستان وه‌دی بهێنن.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر