سوپاس وپێزانین

سوپاس وپێزانین
لەمەراسیمێکی شایستەدا ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.د حسین سعدی أبراهیم) سوپاس وپێزانینی بەخشی بە قوتابی قۆناغی دووەم (ئاواس عبدالقادر مصطفی) لەپای بەدەست هێنانی پلەی سێیەم بۆ یانەی زانکۆ لە پاڵەوانیەتی یانەکانی کوردستان لەیاری شمشێربازی ، ڕاگری کۆلێژ هیوای خواست قوتابیانی کۆلێژەکەمان بەردەوام رۆلێکی کاریگەریان هەبێت لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەکان و ئەنجامی شایستە بەدەست بهێنن.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.