سەردانی سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین کۆلیژەکەمان

سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەڕێز پرۆفیسۆری یاریدەدەر ( د.کامران یونس) دوایی دەست بەکاربوونی یەکەم کۆلێژ لە ناو شاری ھەولێر سەردانی کۆلێژەکەمانی کرد, لەلایەن راگر و سەرۆک لقەکان و مامۆستایان و فەرمانبەران پێشوازی لێ کرا، دوای کۆبوونەوە لەگەڵ راگر و سەرۆک لقەکانی کۆلیژەکەمان و سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین سەردانی لقەکانی کۆلیژەکەمان و سەرجەم یاریگاکان و هۆبەکان و مەلەوانەگەی کۆلیژی کرد، بۆ ئەوەی لە نزیکەوە ئاگاداری سەرجەم کەم و کوڕیەکان و پێداویستیەکانی کۆلیژ بێت.

بە ناوی راگرایەتی و سەرۆک لقەکان و فەرمانبەرانی کۆلیژ پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە بەڕێزیان دەکەین، سەردانی کردنیان بۆ کۆلیژەکەمان بەرز دەنرخێنین، بە هەموو توانایەک پشتگیری و پاڵپشتی بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین

راگەیاندنی کۆلیژ…….