سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سوپاس و رێزلێنانی پێشکەشی قوتابیانی کۆلێژەکەمان دەکات

سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین سوپاس و رێزلێنانی پێشکەشی قوتابیانی کۆلێژەکەمان دەکات
پێنجشەممە 18ی نیسان لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د ئەحمەد کۆچەر بڕوانامەی سوپاس و رێزلێنانی پێشکەشی ئەو قوتابیانە کرد کەوا بە سەرکەوتوویی بەشداربوون وەک لێژنەی پێشوازی لە سێیەم کۆنفرانسی داهێنانە ناوازەکانی عێراق بە ناونیشانی ” عێراق داهێنان دەکات “
پ.ی.د احمد کۆچەر سوپاسی یەکەی دڵنیایی جۆری کرد لە بەرانبەر هەڵبژاردنی ئەو قوتابیانە بۆ زانکۆی سەلاحەدین و سوپاسی ئەو قوتابیانەشی کرد کە بەشداربوون لەم لیژنه‌یە و کە توانیان بە سەرکەوتوویی ئەرکەکەی جێبەجێ بکەن.
لە کۆتاییدا پ.ی.د احمد کۆچەر بڕوانامەکەی پێشکەشی سەرجەم قوتابیان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە کارەکانیان.
راگەیاندنی کۆلێژ …..