قایمقامی قەزای عەنکاوە پێرۆزبایی لە راگری کۆلیژەکەمان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 25 ی ئەیلوول لە کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی زانستە وەرزشیەکانی زانکۆی سەڵاحەددین راگری کۆلێژ بەڕێز (پ.ی.د ئەحمەد کۆچەر) پێشوازی لە بەڕێز (رامی نوری عودیش ) قایمقامی قەزای عەنکاوە کرد، دوای پیرۆزبایی کردنی لە (پ.ی.د ئەحمەد کۆچەر )وەک دەستبەکاربوونی وەک راگری کۆلێژ باس لە ئارامی شاری هەولێر و پێکەوە ژیانی هەموو چین و توێژەکان کرا بە تایبەتیش وەرزش کە هۆکارێکی گرنگی پێکەوە ژیانی نەتەوەکانە، لە کۆتایی چاوپێکەوتنەکەش (پ.ی.د ئەحمەد کۆچەر) راگری کۆلێژ سوپاسی سەردانی کردن و گەیاندنی پیرۆزبایی قایمقامی قەزای عەنکاوە کرد و هاوئاهەنگی خۆی بۆ دووپاتکردنەوە لە خزمەت کردنی
وەرزشی کوردستان و شاری هەولێر بە تایبەتی.
راگەیاندنی کۆلێژ ……