قوتابیانی کۆلێژەکەمان پاڵەوان بوون

لەدرێژەی کاروچالاکییەکانی یەکەی وەرزشی زانکۆی سەلاحەدین بە ئامادەبوونی هەریەک لە ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.د حسین سعدي آبراهیم) وە یاریدەدەری ڕاگڕ بەرێز (پ.ی.د آحمد کۆچەر) وە بەرپرسی یەکەی وەرزشی زانکۆ بەرێز (پ.د سامان حمد) وە سەرۆکی لقی یارییە تاکەکان (پ.ی.د قهار علي) وە پۆلێک لە مامۆستایان کۆتایی هات بە پاڵەوانیەتی تێنسی سەر زەوی لەسەر ئاستی کۆلێژەکان، هەردوو قوتابیانی کۆلێژەکەمان (علي أبوزید) وە (مصطفی فرهاد) لەیاری کۆتایی بەیەک گەیشتن، وە ئەنجامەکەش بەم شێوەیە بوو:
-قوتابی (علي أبوزید) پلەی یەکەم.
-قوتابی (مصطفی فرهاد) پلەی دووەم.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا خەلات بەسەر پاڵەوانان دابەشکرا.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.