ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به‌رواری 22\9\2019 به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان (پ.د. حسین سعدي ابراهیم – ڕاگری كۆلێژ ) و (پ.ی.د. احمد محمد علي كامل – یاریده‌ده‌ری ڕاگر ) و (پ.ی.د. علي حسین علي – سه‌رۆكی لقی یارییه‌تیمیه‌كان و زانسته وه‌رزشیه‌كان ) و (م. د. قهار علي احمد – سه‌رۆكی لقی یاییه‌تاكه‌كان و زانسته وه‌رزشیه‌كان ) كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مامۆستایانی كۆلێژ كرا، سه‌ره‌تا پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندن له مامۆستایان كرا و سوپاسی هه‌وڵ و ماندوو بوونی ساڵی ڕابڕدوویان لێكرا ، جه‌خت كراوه له سه‌ر پابه‌ند بوون له سه‌ر ده‌وامی فه‌رمی ، ڕاو بۆ چوون و سه‌رنجه‌كان گفتوگۆیان له‌سه‌ر كرا باسی گۆڕانی سیسته‌می خوێندن كرا له سیسته‌می ساڵانه بۆ كۆڕسات ، كه ئه‌م ساڵ له قۆناغی یه‌كه‌م په‌یڕه‌و ده‌كرێ