كۆمەڵەی عەرەبی بۆ زانستی دەروونزانی وەرزشی – ئۆفیسی عیراق بە هاوبەشی لەگەڵ كۆلیژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەكان- زانكۆی سەڵاحەدین /هەولێر ڕۆژانی چوارشەممە و پێنج شەممە 29-30/ 1 / 2025 لە هۆڵی د.ثائر عبدالاحد أوغسطین دووەم دیداری نێودەوڵەتی سازدرا تیایدا چوار ۆركشوپ ڕێكخرابوو لەماوەی ئەو دوو ڕۆژە و كە تایبەت بوون بوارەكانی دەروونزانی وەرزشی و سوود و كاریگەریكانیان لەسەر وەرزش و وەرزشوانان بۆ دەڵەمەندكردنی ئەم دیدارە یەكێك لە ۆركشوپە مەشقیەكان لە لایەن د.ناصر العماری كە خەڵكی شانشینی ئیماراتی عەرەبیە بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو، ژمیارەیەكی زۆری مامۆستایانی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان و عیراق بەشداریان تێدا كرد و لەگەڵ ژمارەیەكی بەرچاو مامۆستا کۆلێژەکەمان و قوتابیانی خوێندنی باڵا دكتۆرا و ماستەر ودبلۆم. لەكۆتاییدا بەئامادەبوونی ڕاگری كۆلیژ (پ.ی.د.احمد كۆچەر) میدالیای ڕێزلێنان بەخشرایە چەند كەسایەتیەكی ئەكادیمی و بڕوانامەی بەشداری كردن بەشێوەی ئەلیكترۆنی بەخشرایە ئەو بەڕێزانەی لەم دیدارە خۆیان ناونوسكرد بوو و ئامادەی ۆركشۆپەكان بوون
راگەیاندنی کۆلێژ