لیژنەیەک لە مامۆستایانمان بە سەرپەرشتی راگری کۆلێژ بەشداری وۆركشۆپی رێكخستنه‌وه‌ی سێكته‌ری وه‌رزش له كوردستان دەکات
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بەرواری 12/10/2023 له هۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی وه‌رزشی هه‌رێمی كوردستان لە ژێر سەرپەرشتی نووسینگه‌ی تایبەتی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، وۆركشۆپی رێكخستنه‌وه‌ی سێكته‌ری وه‌رزش له هه‌رێمی كوردستان ئەنجامدرا، لیژنەیەک لە مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بە سەرپەرشتی راگری کۆلێژ پ.ی.د ئەحمەد کۆچەر و هەر یەکە لە پ.ی.د بەسیم عیسا و پ.ی.د قەهار عەلی و د.بێخاڵ غەفور، بە ئامادەبوونی ئاریان سەڵاحەدین بریکاری وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان بە بەشداریکردنی بەڕێز سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتی وەرزش لە هەرێمی کوردستان و بەڕێز به‌ختیار فه‌ریق راوێژكاری سه‌رۆكی حكوومه‌ت له بواری وه‌رزش و مامۆستایانی زانکۆی دهۆك و كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و ئه‌كادیمیی وه‌رزشی بەشداری وۆرکشۆپێکیان کرد، کە لە پێناو یه‌كخستنه‌وه‌ی دامه‌زراوه وه‌رزشییه‌كان له چوارچێوه‌ی یاسا و پلاندانان بۆ په‌ره‌پێدانی وه‌رزشی سازکرابوو.
لە کۆتایی وۆركشۆپه‌كه‌شدا مامۆستایانی کۆلێژەکەمان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ مامۆستایانی زانکۆی دهۆک و كۆمه‌ڵێك پسپۆڕ و ئه‌كادیمیی وه‌رزشی لە شاری ھەولێر و دھۆک و کەرکوک پێشنیازی خۆیان پێشکەشکرد و بە کۆی دەنگ بەسند کرا، دواتر له لایه‌ن نووسینگه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت تاوتوێی پێشنیازەکان ده‌كرێن و بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێت.
راگه‌یاندنی کۆلێژ ….