لەکۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو

لەکۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچوو
بەئامادەبوونی راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد کۆچەر و یاریدەدەری راگری کۆلێژ و بەرپرسی تۆماری کۆلێژ و بەشێک لە مامۆستایانی و قوتابیانی خوێندنی باڵا ڕێوڕەسمێک بە ساتێک وەستان بۆ بەرز ڕاگرتنی یادی 36 ساڵەی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو
جێی ئاماژە پێکردنە بەڕێوەچوونی ئەم مەراسیمە بۆ زیندوو ڕاگرتنی ئەو کارەساتەیە کە ڕژێمی بەعس لەساڵی 16-3-1988 بەسەر گەلەکەمان و شاری هەڵەبجەی هێنا و بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە و دوور لەهەموو بەهایەکی مرۆڤایەتی کەوتە بۆردوومان و کیمیابارانی شارەکە و بەم هۆیەوە زیاتر لە 5 هەزار ژن و پیاو و منداڵ بوونە قوربانی و چەندین هاووڵاتی و منداڵیش بێسەر و شوێن بوون و تاکو ئێستاش ئاسەوار و کاریگەری ئەوکارەساتە نەسڕاوەتەوە
بۆ بەرز ڕاگرتن و بە زیندووی هێشتنەوەی ئەم کارەساتە ساڵانە لە ڕۆژی 16-3 لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ڕێوو و ڕەسمی جیا جیا بەڕێوەدەچێت.
راگەیاندنی کۆلێژ….