مەراسیمی ئاڵوگۆرکردنی پۆست

ئەمرۆ سێ شەمە بەرواری ٨/٨ /٢٠٢٣ لەکەش و هەوایەکی برایانە ئاڵوگۆری لە چەند پۆستێکی کارگێری کۆلێژەکەمان کرا..
بەرێز ڕاگری کۆلێژ (پ.ی.د أحمد کۆچەر) لە مەراسیمێکی برایانەدا سوپاس و پێزانینی بەخشیە ئەو مامۆستایانە کە لەماوەی سالانی ڕابردوو وەک (سەرۆک لق -نوێنەری مامۆستایان) خزمەتیان بە کۆلێژ کردووە، هەوڵ و ماندووبونی بەرێزیان بەبەرز نرخاند و دەستخۆشی لێکردن.
لە درێژەی مەراسیمەکەدا پۆلێک لە مامۆستایانی وەک (سەرۆک لق-نوێنەری مامۆستایان) دەست بەکارخست کە ئەوانیش بەرێزان:
-(پ.ی.د قهار علي أحمد /یاریدەدەری ڕاگر)
-(پ.ی.د بسیم عیسی یونس/ سەرۆکی لقی یارییە تیمیەکان).
-(م.د فرید فؤاد رشید / سەرۆکی لقی یارییە تاکەکان).
-(پ.ی.د مریوان شفیق طاهر /نوێنەری مامۆستایان).
بەهیوای سەرکەوتن بۆ ئەو مامۆستایە بەرێزانەی کە بە ئەرکی تازە دەست بەکاربوون ، سوپاسێکی بێ پایان بۆ مامۆستایانی دەست لەکارهەڵگر..
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.