ئه‌مڕۆ سێشەممە 9ـی 1ـی 2024 ” پ.ی.د.كامه‌ران یونس محمدئه‌مین” سه‌رۆكی زانكۆی سه‌لاحه‌دین به ئاماده‌بوونی “پ.ی.د.شه‌ریف مولود شه‌ریف ” یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا و ڕاگری كۆلێژه‌كەمان (پ.ی.د احمد کۆچەر ) لە مەڕاسیمێکی شایستە نازناوی زانستی مامۆستای کۆلێژەکەمان ( پ.ی.د ئالان قادر ) له پله‌ی “پڕۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر” بۆ پله‌ی “پڕۆفیسۆر” بەرز کرایەوە.
راگری کۆلێژەکەمان( پ.ی.د. احمد کۆچەر ) بە ناوی ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی خۆشەویست گەرمترین پیرۆزبایی لە پ.د ئالان قادر کرد، بە بۆنەی بەرزکردنەوەی پلەی زانستی بەڕێزیان و هیوای سەرکەوتی بۆ خواست لە خزمەتکردنی قوتابیانی کۆلێژەکەمان.
راگەیاندنی کۆلێژ…..