كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی له ساڵی 1998 دامه‌زراوه ، پێش دروست بوونی كۆلێژه‌كه‌مان ئێمه به‌شێك بووین له كۆلێژی په‌روه‌رده پاشان بووین به كۆلێژ وهه‌روه‌ها پێشتر یه‌ك به‌ش بووین كه ئه‌ویش به‌شی وه‌رزش بوو پاشان له ساڵی 2017 توانیمان بۆ یه‌كه‌م جار ناوی كۆلێژه‌كه‌مان بگۆڕین له كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشی بۆ كۆلێژی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌ی و زانسته وه‌رزشیه‌كان و هه‌روه‌ها به دروست كردنی دوو لق ئه‌ویش لقی یارییه تاكه‌كان و زانسته وه‌رزشیه‌كان له‌گه‌ل لقی یارییه تیمیه‌كان . هه‌روه‌ها توانیمان له ساڵی 2018 مه‌له‌وانگه‌ی كۆلێژه‌كه‌مان بكه‌ینه‌وه . كه ستافیكی باش تاوه‌كو ئێستا له مامۆستایانی كۆلێژ ئه‌م مه‌له‌وانگه‌یه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن .له ساڵی 2017 ده‌ست پێش خه‌ربووین له ئه‌نجامدانی یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی بۆ قوتابیانی قۆناغی چواره‌می كۆلێژه‌كه‌مان ، له ساڵی 2017 بۆ یه‌كه‌م جار توانیمان و له پاش 27 ساڵ یه‌كه‌م كۆنفرانسی زانستی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌نجام بده‌ین كه زۆربه‌ی توێژه‌رانی عیراق ووڵاتانی ده‌ره‌وه تێدا به‌شداربوو، هه‌روه‌ها توانیمان ڤیستیڤاڵی مه‌له‌وانگه بۆ قۆناغه‌كانی خوێندن به‌یه‌نیان ئه‌نجام بده‌ین له‌گه‌ڵ چه‌ندین چالاكی جۆراوجۆر بۆ قوتابیانی به‌یانیان و ئیواران