پاڵەوانیەتی باسکەی کوڕان و کچانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان کۆتایی هات

پاڵەوانیەتی باسکەی کوڕان و کچانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان کۆتایی هات
ئەمڕۆ دووشەممە 4ی ئادار لە بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان پ.ی.د احمد کۆچەر و یاریدەدەری راگری کۆلێژ و بەشێکی مامۆستایان و قوتابیانی کۆلێژەکەمان یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی کوڕان و کچانی باسکەی کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو
یەکەی وەرزشی کۆلێژەکەمان هەڵسابوو بە کردنەوەی ئەم دوو پاڵەوانیەتیە بۆ کوڕان و کچانی کۆلێژەکەمان، لە یاریی کۆتایی باسکەی کچان لە نێوان قۆناغی یەکەم و قۆناغی سێیەم بەڕێوەچوو، قۆناغی یەکەم توانی ببێتە پاڵەوان، لە یاریی کۆتایی باسکەی کوڕانیش کە لە نێوان قۆناغی سێیەم و چوارەم بەڕێوەچوو، قۆناغی چوارەم توانیان ببنە پاڵەوان.
راگری کۆلێژ دوای کۆتایی هاتنی یارییەکان و دابەشکردنی خەڵاتەکان بەسەر براوەکان، دەستخۆشی لە یەکەی وەرزشی کۆلێژ و دەستەی رێکخەرانی پاڵەوانیەتیەکە کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە بەرانبەر کردنەوە و رێکخستنی ئەم جۆرە پاڵەوانیەتیانە بۆ قوتابیانی کۆلێژ.
راگەیاندنی کۆلێژ…