پاڵەوانیەتی کۆلێژەکان لەسەر ئاستی زانکۆ

لە کاروچالاکیەکانی بەرێوبەرایەتی یەکەی وەرزشی زانکۆ ولە هەردوو پاڵەوانیەتی (تێنسی سەرمێز) لەسەر ئاستی کوڕان و (بادمینتون) لەسەر ئاستی کوران وکچان. قوتابیانی کۆلێژەکەمان توانیان ئاستێکی نموونەیی پێشکەش بکەن ئەنجامەکان بەم شێوەیە بوو:
قوتابی : محمد سالم /پلەی یەکەم لە یاری تێنسی سەرمێز
قوتابی: علی آبوزید / پلەی دووەم لەیاری بادمینتۆن(کوڕان)
قوتابی: ئیلاف مغديد /پلەی دووەم لەیاری بادمینتۆن (کچان)
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا بەرێز (پ.د حسین سعدی ابراهیم) ڕاگری کۆلێژەکەمان وەک نوێنەری زانکۆ لەمەراسیمیکی شایستە خەلآتی پێشکەش بە قوتابیان کرد .
بەناوی راگرایەتی کۆلێژ دەست خۆشی لەومامۆستایانە دەکەین کە ئەرکی دادوەری و سەرپەرشتیاری یارییەکانیان خستە ئەستۆ هەریەک لەبەرێزان :
د.احسان الدین عثمان :سەرپەرشتیاری قوتابیان
د.بڵند نجات: سەرپەرشتیار و دادوەر
م.علی سلیمان: سەرپەرشتیاری پالەوانیەتی و دادوەر
م.دارا فاروق : سەرپەرشتیار و دادوەر
م.محمد آزاد: سەرپەرشتیار و دادوەر
وە پیرۆزبایی لە قوتابیەکانمان دەکەین و هیوادارین لەسەرجەم پاڵەوانیەتیەکان دەستکەوتی بەرز بەدەست بهێنن.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.