لە پاڵەوانیەتی یانەکانی کوردستان بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی کچان، بە ئامادەبوونی بەڕێز راگری کۆلێژ و سەرۆکی یانەی وەرزشی زانکۆی سەلاحەدین (پ.د حسێن سەعدی ئیبراهیم ) یانەکەمان توانی پلەی دووەمی پاڵەوانێتیەکە بە دەست بهێنێت، دوای رکابەریەکی زۆر لە
نێوان یانەکانی کوردستان.
سوپاسی بەرێز (پ.ی.د کامەران یونس محمدامين )سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین – ھەولێر دەکەین بۆ ئەم پاڵپشتیەی بۆ سەرجەم یارییەکانی یانەکەمان
بە ناوی دەستەی کارگێری یانەی وەرزشی زانکۆ پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزانانی یانەکەمان دەکەین و دەستخۆشی لە راهێنەر ( دکتۆر ئیسماعیل مەولود ) دەکەین هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین، هیوای سەرکەوتن بۆ مامۆستا کۆلیژەکەمان بەڕێز ( دکتۆر سەمەد محەمەد رەزا ) سەرۆکی یەکێتی بەرزکردنەوەی قورسایی کوردستان دەخوازین لە گشت کارەکانیان.
راگەیاندنی کۆلیژ………