پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری تورکمان

راگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری تورکمان دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 19-2-2024 راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د. احمد کۆچەر بە یاوەری ئەنجوومەنی کۆلێژ بە مەبەستی پیرۆزبایی لێکردنی وەک بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری تورکمان سەردانی بەڕێز ( محمد دلشاد )یان کرد، لە سەردانەکە دوای پیرۆزبایی لە بەڕێزیان هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە کارەکانی و راگری کۆلێژەکەمان پاڵپشتی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتیەک دووپاتکردەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و ھونەری تورکمان سوپاسی بەڕێزیانی کرد لە بەرانبەر ئەو سەردانە و پیرۆزبایی کردنیانی بەرز نرخاند
راگەیاندنی كۆلێژ…….