پێنجەمین کۆنفراسی پێشبڕکێی باشترین تۆێژینەوەی دەرچوون و پۆستەری ئەکادیمی قوتابیان بەرێوەچوو..

پێنجەمین کۆنفراسی پێشبڕکێی باشترین تۆێژینەوەی دەرچوون و پۆستەری ئەکادیمی قوتابیان بەرێوەچوو..
بەچاودێری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین بەرێز (پ.ی.د کامران یونس محمد ئەمین) وە بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژەکەمان بەرێز (پ.ی.د أحمد کۆچەر) وە بەرێوەبەری دڵنیایی جۆری زانکۆ بەرێز (پ.ی.د نبیل عادل فخري) لە هۆلی خوالێخۆشبوو (پ.د ثائر عبدالأحد أوغسطین) لەکۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان پێنجەمین کۆنفڕاسی پێشبڕکێی توێژینەوەی دەرچوون وپۆستەری قوتابیان لەسەر ئاستی سەرجەم کۆلێژەکانی زابکۆی سەلاحەدین بەرێوەچوو، سەرەتا سەرۆکی زانکۆ گرنگی ئەم جۆرە کۆنفراسەی بەئامادەبووان ڕوون کردەوە و دوپاتی کردەوە ئامادەکردنی قوتابیان یەکێکە لە سەخترین پیشەکان ، ئەم جۆرە پرۆژانە دەبێتە هۆکاریک بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و دوارۆژێکی گەش بۆ قوتابیان، وە زۆر سوپاسی سەرجەم سەرپەرشتیارانی توێژینەوە و پۆستەرەکانی کرد کە بەڕووحیەتێکی گەورە و سینگێکی فراوان ڕێنموویی و ڕێنیشاندەری نەوەی دوارۆژن.
وە لە کۆتایی کۆنفڕاسەکەدا بڕوانامەی ڕێزلێنان بەخشرایە سەرجەم قوتابیان و مامۆستایانی سەرپەرشتیار و لێژنەی ڕێکخستنی کۆنفراسەکە.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ..