ڤیستیڤاڵی مندالانی ئۆتیزم لەژێر دروشمی (وەک خۆم قبولم بکە)

بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د أحمد کۆچەر) وە بەسەرپەرشتی بەرێز (پ.ی.د بحری حسن خۆشناو) ڤیستیڤاڵی وەک خۆم قبولم بکە بۆ مندالانی ئۆتیزم لە مەلەوانگەی کۆلێژ و بەسەرپەرشتی گروپی ئامێز و رێکخراوی مرۆڤ دۆستان بۆ هاوکاری وکاری مرۆڤدۆستی کە لەلایەن بەرێز (تەزرە بۆتانی) سەرپەرشتی دەکرێت بەرێوەچوو
وەک پاڵپشتیەک بۆ دایک و باوکانی مندالەکان ماوەک بە چوون بۆ ناو ئاو و یارییە ئاوییەکان تایبەت کرابوو و دواتر بڕوانامەی سوپاس و پێزانین بەخشراییە هاوکارانی ڤیستیڤاڵەکە و دایک و باوکانی منداڵەکان .
ڕاگەیاندنی کۆلێژ..