ڤیستیڤاڵی چالاکیەکانی کۆلێژ

لەژێرسەرپەرشتی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.د حسین سعدي أبراهیم) وە یاریدەدەری ڕاگر بەرێز (پ.ی.د أحمد کۆچەر) وە سەرۆکی لقی یارییە تیمیەکان بەرێز (پ.د عوزێر سعدي) وە سەرۆکی لقی یارییە تاکەکان بەرێز (پ.ی.د قهار علي) ،یەکەی وەرزشی کۆلێژ بەرێز (م. علي سلیمان سلیم) رۆژی سێ شەم رێکەوتی ٧/ ٣/ ٢٠٢٣ وەک رۆژی ڤیستیڤاڵی چالاکییەکانی کۆلێژ کۆتایی هات بەو خوولانەی خوارەوە:
-تۆپی پێی بچوککراو (کوڕان) لەسەر ئاستی گروپەکان قۆناغی دووەم گروپی (A) توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن، وە قۆناغی چوارەم گروپی (D) پلەی دووەم بەدەست بهێنن.
-تۆپی پێی بچوککراو (کچان) لەسەر ئاستی قۆناغەکان قۆناغی چوارەم توانیان پلەی یەکەم بەدەست بهێنن، قۆناغی سێ یەم پلەی دووەم بەدەست بهێنن.
-تۆپی باسکە (کوڕان) لەسەر ئاستی قۆناغەکان ، قۆناغی چوارەم پلەی یەکەم ، قۆناغی سێ یەم پلەی دووەم.
– تۆپی باسکەی کچان لەسەر ئاستی قۆناغەکان ، قۆناغی چوارەم پلەی یەکەم ، قۆناغی سێ یەم پلەی دووەم.
لەکۆتایی مەراسیمەکەدا خەلات بەسەر سەرکەوتوان لەلایەن ڕاگرایەتی کۆلێژ دابەش کرا.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.