کچە یاریزانی یانەی وەرزشی زانکۆ (ڕەیان لقمان عبدالقادر) پاڵەوانی وولاتانی عەرەبی بوو…

بەناوی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د أحمد کۆچەر) وە ئەنجومەنی کۆلێژ و سەرجەم مامۆستایان پیرۆزبایی ئاراستەی کچە یاریزانی یانەی وەرزشی زانکۆ وهەڵبژاردەی عیراق (ڕەیان لقمان عبدالقادر) دەکەین دوای ئەوەی توانی مەدالیای (برۆنز) بەدەست بهێنێت لەیاری بەرزکردنەوەی قورسایی و لە کێشی +٨١ ولە پاڵەوانیەتی وولاتانی عەرەبی لە ولاتی جەزائیر شایەنی باسە ناوبراو دەرچووی کۆلێژەکەمانە و هەموو کات جێگای شانازییە بۆ کۆلێژەکەمان .
بەهیوای دەستکەوتی زیاتر .
ڕاگەیاندنی کۆلێژ….