کۆبوونەوەی دووەمی ڕاگر و سەرۆک بەشەکان کۆلێژەکانی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان…
بەنوێنەرایەتی هەریەک لە بەرێزان (پ.د حسێن سعدي أبراهیم) نوێنەری ڕاگری کۆلێژەکەمان وە بەرێزان (پ.د عوزێر سعدي اسماعیل) سەرۆک بەشی یارییە تیمیەکان (پ.ی.د علي حسین علي) بەرپرسی خوێندنی بالای کۆلێژ وە (پ.ی.د منهل نبیل بۆیا) بەرپرسی دڵنیایی جۆری کۆلێژ وە (پ.ی.د سرتیپ عمر عولا) نوێنەری مامۆستایان، بەدروشمی بەرەو کۆنفڕاسی سەرتاسەری پێداچوونەوە وپەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن وبەستنەوەیان بە بازاڕی کارەوە “ بەسەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی بالا وتوێژینەوەی زانستی” دووەمین کۆبونەوەی ڕاگر وسەرۆک بەشەکانی کۆلێژەکانی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لە زانکۆکانی کوردستان لە زانکۆی هەڵەبجە بەرێوەچوو.
پاڵپشت بە کۆبونەوەی یەکەم سێ تەوەری یەکخستنی بابەتەکان بەئاراستەی بازاڕی کار وکردنەوەی بەشی نوێ لە کۆلێژەکانی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان و پرسی یەکخستنەوەی چالاکییە وەرزشییەکانی زانکۆ بە جۆرێک لە ئاست پێگەی ناوی وەزارەت و زانکۆکان بێت دەست نیشانکرا..
دوای زیاتر لە پێنج کاتژمێر گفتوگۆ و پێداچوونەوە بە پرۆگرامی بەشی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان لەسەرجەم کۆلێژەکان لە سەر بابەتەکان گەیشتنە شێوازێک لە هاوتاکردنیان..
سەبارەت بە کردنەوەی بەشە تازەکانی کۆلێژەکان لەسەر بنەمای کار و پێداویستی زانکۆکان بە هەبوونی تاقیگە و ستافی پێویست دەرفەت درایە کۆلێژەکان سەربەست بن لە کرانەوەی..
ڕاگەیاندنی کۆلێژ…