کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین

کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بووە پاڵەوانی پاڵەوانێتی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین
بە ئامادەبوونی یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێری و دارایی (پ.د.حسين سعدى ابراهيم) و یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان (پ.د.فرهاد على مصطفى ) و هەڤاڵ
(م.ھەژار عوسمان ) بەرپرسی لێژنەی ناوچەی ئاسۆ – زانکۆ و راگری کۆلێژەکەمان (پ.ی.د.احمد کۆچەر) و راگری کۆلێژی پەروەردە (پ.ى.د.مازن عبدالخالق) بەڕێز (هەکار بهرام شێروانی) بەرپرسی نوسینگەی زانکۆی سەلاحەدین- مرۆڤایەتییەکان یەکێتی قوتابیانی کوردستان بەڕێز (دەوەن دلێر عونی) بەرپرسی نوسینگەی زانکۆی سەڵاحەدین – زانستییەکان یەکێتی قوتابیانی کوردستان و بەڕێز (پ.د.سامان حمد سلیمان ) بەڕێوەبەری چاڵاکی وەرزشی زانکۆ و مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی کۆلێژەکەمان، یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی کۆلێژەکانی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەچوو، کە هەردوو کۆلێژ، کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و کۆلێژی پەروەدەی یاریی کۆتاییان ئەنجامدا و کۆلێژەکەمان توانی بە گۆڵێکی بێ بەرانبەر یارییەکە بباتەوە پلەی یەکەم بە دەستبهێنێت، راگری کۆلێژ بە بردنەوەی پاڵەوانێتیەکە پیرۆزبایی لە سەرجەم یاریزانان و دەستەی راهێنەران و سەرپەرشتیاری تیپەکە کرد و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکان.
راگەیاندنی کۆلێژ …..