کۆنفراسی وەرزش ولاوانی عیراق

ڕاگری کۆلێژەکەمان بەرێز (پ.ی.د أحمد کۆچەر) دوای بانگهێشتکردنی لەلایەن ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عیراق لە بغدادی پایتەخت و لەژێر چاودێری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران عیراق (ئەندازیار محمد الشیاع السوداني)، ئامادەی کۆنفراسی وەرزش و لاوان (ئاستەنگە سەردەمیەکان و دیدی داهاتوو) بوو، شایەنی باسە ئەم کۆنفراسە بەئامادەبوونی کەسایەتی ئەکادیمی و وەرزشوانە دێرینەکان و کاربەدەستانی بالای وەرزش بەرێوەچوو.
ڕاگەیاندنی کۆلێژ….