گفتوگۆی ماستەر نامەی قوتابی (ولید عزیز صالح)

بەئامادەبوونی ڕاگری کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د احمد کۆچەر) وەبەرپرسی خوێندنی بالای کۆلێژ بەرێز (پ.ی.د علي حسین علي) لە کەش و هەوایەکی زانستی لە هۆڵی خوالێخۆشبوو دکتۆر ثائر عبدالاحد ماستەرنامەی قوتابی (ولید عزیز صالح) گفتوگۆکرا بە ناونیشانی ( أثر جدولة التمرين العشوائي والمتسلسل وفق نقل التعلم العمودي المعكوس في تعلم بعض المهارات الأساسية الهجومية بكرة السلة وأحتفاظ بها)
لێژنەی تاوتوێ کردن پێک هاتبوو لە بەرێزان :
-پ.د ياسين عمر محمد/سەرۆکی لێژنە.
-پ.د بيريڤان عبدالله المفتي/ئەندام.
-پ.ی.د خالد محمد شعبان/ئەندام.
-پ.ی.د أريان بهاء الدين حسن/ ئەندام وسەرپەرشتیار.
شایەنی باسە ماستەرنامەکەی بە پلەی (مستوفي) پەسەند کرا و لەکۆتاییدا ڕاگری کۆلێژ سوپاس و پێزانینی پێشکەش بە ئەندامانی لێژنەکە کرد..
ڕاگەیاندنی کۆلێژ…