یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کچان بەڕێوە دەچێت

یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کچان بەڕێوە دەچێت
ئەمڕۆ پێنجشەممە 7-3-2024 لە هۆڵی داخراوی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تۆپی دەستی کچان بۆ قۆناغەکانی کۆلێژەکەمان بەڕێوەچوو
بە بۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتیەکە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی راگری کۆلێژ پ.ی.د احمد و یاریدەدەری راگری کۆلێژ و ئەنجومەنی کۆلێژ و مامۆستایان و قوتابیان یاریی کۆتایی لە نێوان قۆناغی چوارەم و قۆناغی سێیەم بەڕێوەچوو، تیپی قۆناغی چوارەم توانی پلەی یەکەم بە دەستبهێنێت و ببێتە پاڵەوان.
لە کۆتاییدا راگری کۆلێژەکەمان پ.ی.د احمد کۆچەر پیرۆزبایی لە تیپی براوە کرد و خەڵاتەکان و گوڵی بەسەر ھەردوو تیپ دابەش کرد و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن لە هەموو بوارەکانی ژیانیان.
راگەیاندنی کۆلێژ..