تاقیکردنەوەی جەستەیی پێشەکشکارانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەدەچێت – کوڕان

تاقیکردنەوەی جەستەیی پێشەکشکارانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 11 ی ئەیلوول لە کۆلێژی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە ئامادەبوونی پ.ی.د ئەحمەد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان تاقیکردنەوەی جەستەیی پێشەکشکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی بەڕێوەچوو.
راگری کۆلێژەکەمان سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و هەر لە ڕێگایی سەرۆکی لێژنەی تاقی کردنەوەی جەستەیی کۆلێژ پ .ی.د.قهار على احمد سوپاسی ئەندامانی لێژنە کرد کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجامداوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ پێشکەشکاران خواست.
شایەنی ئاماژە پێکردنە 150 پێشکەشکاری پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەسەر ئاستی کوڕانی لە دەرەوەی شار و ناوەوەی شار و پاڵەوانان بەشداریان کرد.
راگەیاندنی کۆلێژ ….