تاقیکردنەوەی جەستەیی پێشەکشکارانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەدەچێت – كچان

تاقیکردنەوەی جەستەیی پێشەکشکارانی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ پينج شەمە 12 ی ئەیلوول لە کۆلێژی کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان بە ئامادەبوونی پ.ی.د ئەحمەد کۆچەر راگری کۆلێژەکەمان بەیاوەری پ.ی.د. بەسیم عسى سەرۆکی لقی یارییەتیمیەکان دووەم رۆژ و کۆتا رۆژی تاقیکردنەوەی جەستەیی پێشەکشکارانی پۆلی دوازدەی ئامادەیی و پەیمانگا وەرزشیەکان بەڕێوەچوو.
راگری کۆلێژەکەمان سەردانی لێژنەی تاقیکردنەوەکانی کرد و هەر لە ڕێگایی سەرۆکی لێژنەی تاقی کردنەوەی جەستەیی کۆلێژ پ .ی.د.قهار على احمد سوپاسی ئەندامانی لێژنە کرد کە بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە کارەکانیان ئەنجامداوە، هیوای سەرکەوتنی بۆ پێشکەشکاران خواست.
شایەنی ئاماژە پێکردنە 40 پێشکەشکاری پۆلی دوازدەی ئامادەیی لەسەر ئاستی كچانى لە دەرەوەی شار و ناوەوەی شار و پاڵەوانان بەشداریان کرد.
راگەیاندنی کۆلێژ ….