زانکۆی سەلاحەدین میوانداریی یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتی زانکۆکانی عێراقی کرد

زانکۆی سەلاحەدین میوانداریی یەکەم کۆبوونەوەی یەکێتی زانکۆکانی عێراقی کرد
لە رۆژانی ١٤-١٥ /٩ /٢٠٢٢ بەئامادەبوونی ئەندامانی یەکێتی زانکۆکانی عێراق و بەمەبەستی ھاندان و چالاکی و دروستکردنی تیپ بۆ یارییەکان، لە هەریەک لە سەنتەری رۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆمان و کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی زانستە وەرزشییەکان، کۆبوونەوە لەگەڵ نوێنەرانی زانکۆی حکوومی و تایبەتەکان ئەنجام درا.
سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیەکە سوپاسی بەڕێز پ.ی.د.کامەران یونس محەمەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین دەکەن كە پالپشتی تەواوی كردوون بۆ ئەنجامدانی ئەم كۆبوونەوەیە.
ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر