سیمیناری یەکخستنی زاراوە وەرزشیەکان

سیمیناری یەکخستنی زاراوە وەرزشیەکان
بەئامادەبوونی بەرێزان ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان بەرێز (پ.د حسین سعدی ابراهیم) و بەرێوەبەری سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان بەرێز (حاکم ئازاد) بەهەماهەنگی لە نێوان کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکان /زانکۆی سەلاحەدین -هەولێر و سەندیکای رۆژنامەنوسانی کوردستان سیمینارێک بەمەبەستی یەکخستنی زاراوە وەرزشیەکان لە لایەن بەرێزان (دکتۆر آحمد بهاءالدین) و (دکتۆر هاوکار سالار) مامۆستای زانکۆ و ناوبژیوانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا ، لە درێژایی سیمینارەکەدا تیشک خرایە سەر یەکخستنی زاراوە ئەکادیمی و وەرزشیەکان لە پەرتوکەکان و سەرچاوە زانستیەکان لەپێناو خزمەتکردنی زمانی دایک و بەرەوپێش بردنی وەرزش لە کوردستان.
لەکۆتایی سیمینارەکەدا سوپاس و پێزانین پێشکەش بە لایەنی رێکخەر و ئامادەبوانی سیمینارەکە کرا
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.