پێشوازیکردن لە شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی هاشمی/ ئوردن

پێشوازیکردن لە شاندی سەرۆکایەتی زانکۆی هاشمی/ ئوردن
ئەمرۆ ڕاگرایەتی کۆلێژەکەمان هەریەک لە بەرێزان ( پ.د حسین سعدی آبراهیم) ڕاگری کۆلێژ و (پ.ی.د آحمد کۆچەر) یاریدەدەری ڕاگری کۆلێژ و سەرۆکی لقی یارییە تاکەکان و تیمیەکان و بەشێک لە مامۆستایان پێشوازییان لە سەرۆکایەتی زانکۆی هاشمی وولاتی ئوردن و ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی ئەو زانکۆیە کرد، شایەنی باسە لە نزیکەوە بەیەک ئاشنا بوون و لە دیدارەکەیاندا جەختیان لەسەر دروستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی ئەکادیمی کرد وە خۆشحاڵی خۆیان بە دیدارەکە دەربڕی ، شاندی مێوان پێکهاتبوون لە بەرێزان:
(پ.د فواز عبدالحق الزبون- سەرۆکی زانکۆی هاشمی ئوردن)
(پ.د عبدالباسط الزیود – ی.سەرۆکی زانکۆی هاشمی ئوردن)
(پ.د عبدالباسط الشرمان- ڕاگری کۆلێژی پەەوەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیەکانی زانکۆی هاشمی ئوردن)
ڕاگەیاندنی کۆلێژ.